تڕەمپ: ئامادە بن بۆ دوو ھەفتەی ئازارھێن
دۆناڵد تڕەمپ مەترسی فراوان بوونی بەركەوتوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت و داواش لە ئەمریكیەكان دەكات خۆیان بۆ دوو ھەفتەی قورس و ئازارھێن ئامادە بكەن
تڕەمپ ڕادەگەیەنێت كە لە دوو ھەفتەی داھاتوو ڕێژەی مردن بە ڤایرۆسەكە زۆر زیاتر دەكات و دەبێت ھەموو بۆ ئەوە ئامادە بین
تڕەمپ نەیشاردەوە كە لۆدێكی زۆر لەسەر نەخۆشخانەكان ھەیەو لە ئێستا لە خەمی پاراستنی پزیشكەكانن و داواش دەكات ھەموو ئەمریكیەكان ھاوكار بن بۆ تێپەڕاندنی دۆخی سەخت و دان بەخۆدا بگرن