دەزگای میدیایی خواكوڕكی رووی راستی داهاتی ئەو ئەندام پەرلەمانتارانە ئاشكرا دەكات
دەزگای میدیایی خواكوڕكی ئاشكرا دەكات كە هەریەكە لە كاوە محەمەد و هۆشیار عەبدولڵا و مووسەننا ئەمین و ئەحمەدی حاجی رەشید، لەماوەی ئەو چەند ساڵەی لە بەغدا وەك ئەندام پەرلەمانتار كاریان كردووە، هەریەكەی توانیویانەی ببنە خاوەنی زیاتر لە 150 ملیۆن دۆلار “.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە دەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە، كە مووسەننا ئەمین و ئەحمەدی حاجی رەشید لە هەولێر و سلێمانی چەندین كارگە و دوكان و سوپەر ماركێت و بزنسیان هەیە، لەرێگای كەسانی ترەوە بەرێوە دەبرێت، ئەوە جگە لەوەی كاوە محەمەد لە بەغدا و كەركووك و سلێمانی خاوەنی چەندین شوێنی بازرگانیە، كە لەرێگای كەسانی نزیك لەخۆی بەرێوە دەبرێت”.
سەرچاوەكە ئەوەش ئاشكرا دەكات كە هۆشیار عەبدولڵا جگە لەوە سەر بە دەزگای زانیاری و پیاوی لاهور جەنگیە، بەو بۆنەیەشەوە، چەندین كافی و سەنتەری بازرگانی گەورە لە سلێمانی هەیە، جگە لە بەنزینخانە”.
ئەوە سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كە ئەو بەناو ئەندام پەرلەمانتارانە، جگە لە بازرگانی لە بەغدا هیچی تر نینە، لەو بەغدایە بەردەوام خەریكی پارە كۆكردنەوەن بە فرۆشتنی هەلوێستەكانیان، تەنها ئامانج لە كاری ئەوانە ئەوەیە دژی پارتی و حكومەتی هەرێمی كوردستان كار بكەن، بێگومان ئەوەشی بازارێكی باشی هەیە، پارەیەكی یەكجار زۆر لەو دژایەتیە بەدەست دەهێنن، لەو دژایەتیەشدا هیچ لێپرسینەوەیەك ناكرێت چونكە بنەمای دژایەتی حزبەكان لەسەر ئەو بنەمایەیە، بۆیە ناتوانن لێ پێچینەوەیان لەگەڵ بكەن”.
سەرچاوەكە دەشلێت”ئێستا ئەم گروپە پەرلەمانتارە، نەك هیچ سڵ لە حزبەكانیان ناكەنەوە، بەڵكو بەردەوام لە هەوڵی دژایەتی كردنی حكومەتی هەرێمی كوردستاندان، چونكە ئەو دژایەتیە، پارەیەكی زۆری تێدایە، چ لەلایان بەشێك لە حزبەكانی كوردستان چ لەلایان نەیارەكانی كورد لە بەغدا”.