ئاگاداریەك لەبەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر 

 

بەرێوەبەرایەتی تەندروستی گشتی هەولێر ئاگاداریەك بڵاو دەكاتەوە و رایدەگەێنێت”سەرەڕای پشوی فەرمی و قەدەغەی هاتووچۆ، بۆ پاراستنی تەندروستی منداڵانی سنوری شاری هەولێر، بڕیاردرا بە کردنەوەی خزمەتگوزاری کوتانی منداڵانی تازە لەدایکبوو کە پێویستیان بە کوتانەکانی یەکەمی تەمەنیان( پێکوتەی دژە سیل ـ BCG) هەیە”.

دەقی ئاگاداریەكەی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

 

ئاگاداریەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویست
سەرەڕای پشوی فەرمی و قەدەغەی هاتووچۆ، بۆ پاراستنی تەندروستی منداڵانی سنوری شاری هەولێر، بڕیاردرا بە کردنەوەی خزمەتگوزاری کوتانی منداڵانی تازە لەدایکبوو کە پێویستیان بە کوتانەکانی یەکەمی تەمەنیان( پێکوتەی دژە سیل ـ BCG) هەیە بەم شێوەیەی خوارەوە:
ناو شار:
لە ڕۆژانی (شەممە و دووشەممە و چوارشەممە) لە کاتژمێر (9) ی بەیانی تاکو کاتژمێر (12)ی نیوەڕۆ لەم دەزگا تەدروستیانە:
۱ـ نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوون.
۲ـ نەخۆشخانەی ڕزگاری فێرکاری/ بەشی لەدایکبوون ئافرەتان.
۳ـ نوسینگەی لەدایکبوون و مردووان.
٤ـ بنکەی تەندروستی محمد باجەلان.
دەرەوەی شار:
بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەکانی دەرەوەی شار. ڕێکخستنی شوێن و کاتی گونجاو بۆ کوتانی منداڵان لە سنووری خۆیان رادەگەیەنن.
د. بژار موسی علی
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
١ی نیسانی ٢٠٢٠
Back to top button