کۆرۆنا ، گەشتەئاسمانییەکانی ئێرانی بۆ ئاڵمانیا ڕاگرت ، ئێران گومانی لەسەرە
لەچوارچێوەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و ڕێگری لە تەشەنە کردنی ئەو ڤایرۆسە ، ئاڵمانیا هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی ئێرانی بۆ وڵاتەکەی قەدەغە کرد .
یەنس ئەشپان ، وەزیری تەندروستی ئاڵمانیا ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئاژانسە هەواڵیەکانی ئاڵمانیای ڕاگەیاند ، ئێمە لە وڵاتەکەماندا رێوشوێنێکی تۆکمەمان گرتۆتە بەر بۆ ڕێگری لە تەشەنە کردنی کۆرۆنا ، بۆیە نامانەوێت لەو وڵاتانەوەی کە خۆیان لە ژێر هەڕشەی کۆرۆنادان ، گەشتی ئاسمانیمان بەردەوام بێت .
هاوکات ئەشپان گومان دەخاتە سەر ئێران و دەڵێت ئەو کارەساتەی لە ئێران لە ئارا دایە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، ڕاستییەکانی لە کۆمەڵگەی جیهانی دەشاردرێتەوەو بەرپرسانی ئێرانی لە پێنا و ئابووری خۆیان هێڵەسوورەکانی مرۆڤایەتییان بەزاندووە .