ئەوکەسانەی پێکوتەی سەرشانیان لێدرابێت ،کەمتر لە مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا دان
رۆژنامەی “ڤۆڵكس كرانت”ـی هۆڵەندی باس لە توێژینەوەیەکی نوێ دەکات لە لایەن پزیشکانی ئوسترالی لە بارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا .
لەو توێژینەوەدا بۆ دکتۆرەکان دەرکەوتووە ئەو کەسانەی ( پێکوتە ) ڤاکسینی سەرشانیان لێدرابێت رێژەی بەرگری لەشیان لە بەرانبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا ٧٥٪ زیاتر لەو کەسانەی ئەو پێکوتەیان لێ نەدراوە .
رۆژنامەکە هەروەها دەنووسێت لە ئێستادا پزیشکانی ئوسترالیا سەرقاڵی ئەوەن بزانن ئاخۆ پێکوتەی سەرشان لە ئێستادا و دوای تووشبوون دەتوانێت چارەسەری تووشبووان بکات .