چین زانیاری هەڵەی داوەتە پزیشکانی جیهانی سەبارەت بە کۆرۆنا
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/10/webste-qalb-wena-45.jpg)
هەواڵگری ئەمریکا لە ڕپۆرتێکی زۆر نهێنیدا کە ڕادەستی کۆشکی سپی کردووە ،پشتڕاستی دەکاتەوە چین بە پێدانی زانیاری هەڵە بە پزیشکانی جیهانی ، کارێکی وای کردووە ، کۆرۆنا زیاتر تەشەنە بکات .
لەمبارەوە رۆژنامەی بلۆمبێرگ دەنووسێت ، ماوەی هەفتەیەک دەبێت ئەو ڕاپۆرتە گەیشتۆتە کۆشکی سپی ،بە بەڵگەوە ئاشکرا کراوە ، چین هاوکات کە زانیاری هەڵەی داوەتە جیهان سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ، رێژەی تەواوی تووشبووان و مردووەکانی وڵاتەکەشی لە ڕاگەیاندنەکان شاردۆتەوە .
بلۆمبێرگ لە زاری دیبۆرا بیركس، پسپۆری بەرگری لەش لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا دەنووسێت ، زانیارییە هەڵەکان وایکردووە کارەساتی مرۆیی لە ئیتالیا و ئیسپانیا رووبدات .
هەر ئەو رۆژنامەیە دەنووسێت ، ئەوە تەنیا چین نییە ڕاستییەکانی شاردۆتەوە ، بەڵکو وڵاتانێکی وەک ئێران ، ئێندۆنێزیا و کۆریای باشووریش ڕاستییەکان نادرکێنن .