فرانسوا ئۆڵاند گه‌یشته‌ به‌غدا و چه‌ند كۆبوونه‌وه‌ه‌یك ئه‌نجام ده‌دات

خواكوڕك

به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌ 2/1/2017 ئۆڵاند سەرۆک کۆماری فەرەنسا گەیشتە شاری بەغدا و له‌ئێستاشدا لەگەڵ فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق له‌ کۆبونەوە دایه‌.

بڕیاره‌ هه‌ر ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق كۆببێته‌وه‌، پاشان سه‌ردانی یه‌كه‌ سه‌ربازیه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ نزیك مسڵ بكات، پاشانیش به‌ فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌گری فه‌ره‌نسا سه‌ردانی هه‌ولێر بكات.

سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دوایه‌ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوونە لە بەرەکانی شەڕی دژی داعش و دوا ئەنجامەکان و، ئەو دەیەوێ لە شەڕی موسڵ بێت ئاگادار بێت.

Back to top button