ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی مەترسیدار لە عێراق ئەنجام دەدرێت
ماڵپەڕی بەغدادییە لە زاری پەرپرسێکی سەربازییەوە دەنووسێت بەم نزیکانە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لە لایەن هیزەکانی ئەمریکاوە لە عێراق ئەنجام دەدرێت .
ئەو سەرچاوەیە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت بە بەغداییەی ڕاگەیاندووە ، جێگیر کردنی هێزی تایبەتی ( دلتا فۆرس) ئەمریکی چ لە ناو عێراق یان وڵاتێکی دراوسێی عێراق بێت ، واتە دەستپێکی جەنگێکی مەترسیدارو یەک لا کەرەوە بۆ ئەمریکا .
بەغدادییە هەروەها دەنووسێت سەرچاوە سەربازییەکە گوتوویەتی ، جوڵەی هێزێکی لەو شێوە کە ئابووریەکی بەهێزی لە پشتە بۆ بەرێوە بردنی ، لە کاتێکدا کاری پێدەکرێت کە بتوانێت بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەدا مسۆگەر بکات .