ترەمپ : هەرکردەیەکی سەربازی ئێران ، باجێکی قورسی بە شوێنەوە دەبێت
دۆناڵد ترەمپ ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی چوارشەممە لە تویتێکدا هەڕەشە لە ئێران دەکات .
ترەمپ لە تویتێکدا دەنووسێت بە پێی سەرچاوە هەواڵگریەکانمان ئێران و هێزەکانی بەرفەرمانی لە عێراق، پیلانی هێرشیان بۆ سەر هێزەکانمان و بەرژەوەندییەکانمان هەیە.
ترەەمپ دەنووسێت ، ئەگەر ئەو هێرشە روو بدات بە دڵنیاییەوە ، دەبێت چاوەڕێی تۆڵەیەکی وەها بن بە خەونیش نەیاندیبێت .
ئەو قسانەی ترەمپ لە دوای ئەوە هات کە ئیسماعیل قائانی ، فەرماندەیی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لەم هەفتەیەدا سەردانی عێراقی کردووە .
بەرپرسانی عێراقی بە “ئاسۆشیتێدپرێس” یان ڕاگەیاندووە قائانی لە دوای بێهیوایی لە گرووپە عێراقیەکان بۆ ڕێکەوتن رووی کردۆتە حکومەتی نوێی بەغدا