وەزارەتی تەندروستی عێراق : ٣٤ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراوە

 

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای دەکات ، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ٣٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە .

 

 

– بەسرە: نۆ حاڵەت

 

نەجەف:یەک  حاڵەت

كەربەلا: چوار حاڵەت

واست: یەک حاڵەت

موسەننا: یەک حاڵەت

بابل: دوو حاڵەت

دیوانییە: دوو حاڵەت

هەولێر: شەش حاڵەت

سلێمانی: پێنج حاڵەت

دهۆك: سێ حاڵەت

هاوکات باس لە مردنی دوو کەس دەکات لە ناوچەی روسافەی بەغدا و پاریزگای دیوانییە هەر بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا .

ئاماژەی بەوەش کردووە دوازدە کەس  لە سەرانسەری عێراق بە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیشەوە بە تەواوی لە ڤایرۆسەكە چاك بوونەتەوە، بە شێوەیەك: حاڵەتێك لە سلێمانی،دوو 2 حاڵەت لە هەولێر و نۆ حاڵەتیش لە نەجەف

کۆی تووشبووان لە عێراق ٧٢٨ کەس

مردوو ٥٢ کەس

چاک بۆوە ١٨٢ کەس

Back to top button