په‌تاته‌ چاره‌سه‌ری چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌كات

لە جیهاندا پەتاتە بەدەوڵەمەندییەكەی لە كاربۆهایدرات و وزەدا ناسراوە، بەڵام كەم كەس هەیە كە زانیاری تەواوی لەسەر سوودە شاراوەكانی دیكەی ئەم سەوزەیە هەبێت، ئەمانەی خوارەوەش كۆمەڵێك سودی پەتاتەن.

1. پەتاتە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (C و B6) ئاسن، مەنگەنیزو ماددەی ڕیشاڵیشی بە ڕێژەیەكی بەرچاو تێدایە.

2. پەتاتە ڕێژەیەكی كەمی لە سۆدیۆم تێدایە، زۆر بە ئاسانی لەلایەن گەدەوە هەرس دەكرێت.

3. زۆر بەسوودە بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی وەك ‌برینی گەدەو هەوكردنی قۆڵۆن.

4. بەهۆی ئەوەی كە ڕێژەیەكی زۆری لە ڤیتامین A تێدایە، یارمەتی لاشە دەدات بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی پرۆستات.

5. ئاستی شەكر لە خوێندا ڕێك دەخات.

 

Back to top button