كه‌شناسی سه‌رجه‌م هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه .. بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت .. سبه‌ى هه‌ینی
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، ئاسمان لە پەڵە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور لە كاتەكانی ئێوارەدا لە ھەندێك ناوچە ئەگەری بارانبارین ھەیە. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و دھۆك 21 و سلێمانی 20 و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 25 پلەی سیلیزی دەبێت.
کەشناسیی ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى هه‌ینى له هه‌ولێر ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى باران له كاته‌كانى ئێواره له ناوچه شاخاوییه‌كاندا هه‌یه، له سلێمانى ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، پاشان بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، ئه‌گه‌رى باران له ناوچه شاخاوییه‌كاندا هه‌یه، له دهۆكیش ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، باران له‌كاته‌كانى دواى نیوه‌ڕۆدا ده‌بارێت، له ناوچه شاخاوییه‌كانیشدا ئه‌گه‌رى بارینى لێزمه‌باران هه‌یه.