وەزیری تەندروستی: هۆشداری توند دەدات مەترسی كۆرۆنا لەهەرێم زیاتر بووە
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەگەرچی ڕێكاری توند و تۆڵ و پێش وەختە لەهەرێمی كوردستان دژ بەبڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیراوەتەبەر، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت “ئێمە لەو ترسناكییە دوركەتبێتینەوە ترسناكی بەردەوامە و زیاترە.
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمریكای وتووە، ئێستا ڤایرۆسەكە لەناو كۆمەڵگادایە، ئەگەر هاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەیكان و ڕێنمایەكانی وەزارەتی تەندوستی و ناوخۆ نەبن ئەوا هەرێمی كوردستان دەكەوێتە بارێكی مەترسیدارەوە.
وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشکردووە، دەمەوێت هاووڵاتیانیش دڵنیا بكەمەوە ئەوەی، كە پڕوپاگەندەكراوە گوایە ڤاگسین دروست كراوە لەهەرێمی كوردستان شتێكی وانییە و تەنانەت ڤاگسینیشی لەهەموو جیهان بۆ دروست نەكراوە.
باسی لەوەش كردووە، ئەو چارەسەرانەی بەكاردەهێنرێن لەهەرێمی كوردستان چارەسەری نوێ نین و لەهەموو كوردستان گشتاندنی بۆ كراوە تەنانەت لەعێراق و وڵاتانی تریش بەكاردێت پێشتر ئەو چارەسەرانە بۆ نەخۆشی تر بەكارهاتووە.