پارێزگاری هەولێر: مەترسی گه‌وره‌یی ڕاگەیاند

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، لەو 10 ڕۆژەی داهاتوو لە قۆناغێكی زۆر مەترسیداین و دەبێت لە ماڵه‌وه‌ بمێنینەوە بۆ ئەوەی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە لە دەست دەرنەچێت.

 

فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا له‌ شاری سۆران ڕایگەیاند، پێویستە ئەوە بزانرێت ئەگەر ئەو 10 ڕۆژە هاووڵاتییان لە ماڵەكانیان بمێننەوە زۆر گرنگە، بۆیه‌ ئێستا لەو 10 ڕۆژەی لە قۆناغێكی زۆر مەترسیداین و دەبێت لە ماڵمان بمێنینەوە بۆ ئەوەی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە لە دەست دەرنەچێت.

 

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی لەو كۆنگرەیە گوتی، بۆ هەڵەبجە هەموو هەوڵێك دراوە تا ڕێگری بكرێت لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو شارە، بۆیه‌ ئێستا ئەو شوێنانەی گومانی لێ‌ دەكرێت بەچەندان شێوە نموونە وەردەگیرێت و وەك هەڕەمەكی و پێنج جۆری دیاریكراو.

 

وەزیری تەندروستی گوتی، تا یەك كەس مابێـ هەڵگری ئەو ڤایرۆسە بێت، ئێمە دەبێت ڕۆژانە لە پشكنینەكان و وەرگرتنی نموونە بەردەوام بین و ڕۆژانە 700 پشكنین دەكرێت.

Back to top button