نەجەف : دە حاڵەت نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کرا

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی نەجەف لە باشووری عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا کە ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاوی کردۆتەوە ئاشکرای دەکات . 10 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو شارە تۆمار کراوە .

 

بە پێی هەمان ڕاگەیاندراو لە ئیستادا لە پارێزگای نەجەف 132 کەس تووشبووی کۆرۆنا تۆمار کراوە ، 4 حاڵەتی مردن رووی داوەو 31 کەسیش چاک بوونەوە .

Back to top button