ئۆباما به كۆمه‌ڵ دیبلۆماتكاره رووسیه‌كان له ئه‌مریكا ده‌رده‌كات

خواكوڕك
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه به‌فه‌رمانێكی باراك ئۆباما 35 دیبلۆماتكاری رووسی لەگەڵ خانەوادەکانیان بە فڕۆکەیەکی تایبەتی ڕووسی خاکی ئەمەریکایان بەجێ هێشت و گه‌ڕانه‌وه رووسیا، پوتینیش ده‌ڵێت تا هاتنی تره‌مپ هیچ ناڵێین.
ئاژانسی هه‌واڵ BBC بڵاویكردۆته‌وه، هۆكاری ده‌ركردنی ئه‌م دیبلۆماتكارانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هاككردنی کۆمپیوتەرەکانی حزبی دیموکراتەکان و ئیمەیڵەکانی هیلاری کلینتۆن له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا.
له‌راگه‌یانراوێكیشدا كۆشكی سپی ئه‌مریگا رایگه‌یاندووه، ئەم دیپلۆماتکارانە بە فەرمانی باراک ئۆباما لە ئەمەریکا دەرکران، ئەویش دوای ئەوەی کە کۆشکی سپی ڕایگەیاند مۆسکۆ ڕۆڵی لە هاککردنی کۆمپیوتەرەکانی حزبی دیموکراتەکان و ئیمەیڵەکانی هیلاری کلینتۆندا هەبووە.
له‌وباره‌وه ڤلادیمێر پۆتین رایگه‌یاند، نامەوێت بکەومە ناو کردارێکی دیپلۆماتکارانەی نابەرپرسیارانەوە، بۆیە پێم باشترە سەبر بگرم تا دۆناڵد ترەمپ کارەکانی دەست پێ دەکات و هەوڵ بدەین پەیوەندییەکانی مۆسکۆ و واشنتۆن چاک بکەینەوە.