نۆ پەرلەمانتاری كورد و 14 پەرلەمانتاری شیعە هەوڵی برینی بودجەی كوردستان دەدەن
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە (9) پەرلەمانتاری كورد و 14 پەرلەمانتاری شیعە لە بەغدا لەهەوڵدانە بودجەی كوردستان ببڕن، لەو بارەیەوەش شكاتنامەیەكیان ئاراستی دادگای فیدراڵی عێراق كردووە لەمەڕ پێدانی ئەو پارەیەی كە لە حكومەتی عێراقەوە دەنێردرێت بۆ هەرێمی كوردستان”.
د.بەشیر حەیداد جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هەوڵێك ئاشكرا دەكات كە هەوڵدەدەن یەكرێزی كورد لە بەغدا بشكێنن، دەلێت هەوڵێك لەئارادایە كە مووچەی خەڵكی كوردستان لەلایان بەغداوە كە برێكی دیاری كراوە، ببرن، ئەمەش لەلایان گروپێكی شۆڤینی لە پەرلەمانتارانی ناو پەرلەمانی عێراق لە هەوڵدانە”.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەغدا بە دەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە” 14 پەرلەمانتاری شوڤینی لە هەوڵدانە كە ئەو برە پارەیەی بەغدا بۆ مووچە دەینرێت، لە هەوڵدانە بیبرن، ئەو هەوڵە تەنها لەلایان ئەو 14 پەرەلەمانتارەوە نیە، بەڵكو 9 پەرلەمانتاری كوردیش واژوویان لەسەر داواكە كردووە كە ئاراستەی دادگای فیدراڵی كراوە بۆ راگرتنی ئەو پارەیە”.
ئەو نۆ پەرلەمانتارە كوردە بریتین لە (ئەحمەدی حاجی رەشید، غالب محەمەد علی، سەرکەوت شەمس الدین، رێبوار کەریم محمود، کاوە محەمەد، رابون معروف، مثنی امین نادر،سروە ونس عمر، هۆشیار عەبدوڵا) كە واژوویان كردووە بۆ وەستاندنی ئەو پارەیەی كە لەبەغدا دەنێردرێت بۆ مووچەی هاولاتیان”.
لەو بارەیەوە خواكوڕك پرسیارێكی ئاراستەی سەرچاوەكە كرد كە ئامانجی ئەو نۆ پەرلەمانتارە لە برینی مووچەی فەرمانبەران چیە، سەرچاوەكە دەلێت لەم دۆخەدا ئەوان بەخەیاڵی برینی مووچە و سەختی قۆناغەكە بۆ حكومەتی هەرێم دەبێتە هۆكاری هەرەشی حكومەت و فەوازا بۆ ئەوەی بەتەواوی شكەست بە حكومەت بهێنن”.
سەرچاوەكە دەشلێت دەستی لاهوری جەنگی تێدایە، چونكە دووجار لەدوای بوونی بە هاوسەرۆكی یەكێتی لەگەڵ ئەو پەرلەمانتارانە كۆبۆتەوە”.