گێلاس بخۆن، بۆ چارەی ئەم نەخۆشیانە
زانایان پێیانوایە گێلاس دەبێتە یەكێك لە هۆكارەكان بۆ چارەسەركردنی نەخۆشانی توشبوو بەشەكرە، هاوكات لە توێژینەوەیەكدا لەسەر سوودەكانی گێلاس زانایان ڕوونی دەكەنەوە، میوەی گێلاس چەندین سوودی بۆ جەستە هەیەو كانزاكانی كالیسیۆم، فۆسفۆر، پۆتاسیۆم، مەگنزیۆم لە خۆ دەگرێت.
لە توێژینەوەكەدا دەركەوتووە، كە گێلاس خاوەنی چەورییەكی كەم و ڕیشاڵی زۆرە، وە بۆ رێكخستنی خوێن لە سیستەمی هەرسكردن زۆر بەسوودە، ژەهری لەش دەردەكات و بۆ كاركردنی ریكووپێكی دڵ و ریخۆڵەو گەدە زۆر بەسوودە.
هەربۆیە پسپۆرێكی خۆراكی لەبارەی گێلاسەوە وتی: گێلاس ئارەزووی خواردن زیاد دەكات، ئارامبەخشەو ئارامی بە مێشك دەدات و هێزی فكری زیاد دەكات و هۆكاری ڕووخۆشییەو یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی كێشی لەش و ڕێگرە بۆ توشبوون بە هەوكردن، یەكێكە لەو میوە ناسكانەی پریەتی لە مادە كانزاییەكانی وەك (كالیسیۆم، فۆسفۆر، پۆتاسیۆم، مەگنزیۆم، گۆگرد، ئاسن، مس، كۆپالت، تۆتیا).