شله‌ی فاسۆلیا بخۆن و دووربن له‌م نه‌خۆشیه‌ كووشنده‌یه‌

شله‌ی فاسۆلیای سپی به‌ یه‌كێك له‌ خواردنه‌ به‌سووده‌كان داده‌نرێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ندان ماده‌ و ڤیتامینی سه‌ره‌كی پێك هاتووه‌، ئه‌وانیش بریتین له‌ “پرۆتین و ڕیشاڵ و ڤیتامین و كانزاكان” كه‌ به‌سوودن بۆ جه‌سته‌.

كۆمەڵێك توێژەری ئەمریكی هەڵساون بە ئەنجامدانی تاقیكردنەوەیەكی پزیشكی لەسەر خواردنی فاسۆلیا، بۆیان دەركەوتووە ئەو ئافرەتانەی لە قۆناغی منداڵیدا بە شێوەیەكی زۆر فاسۆلیا دەخۆن، ئەوا مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك لەسەریان بە رێژەی (%58) كەم دەبێتەوە.”

توێژەران دەڵێن، تێكرای تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك بە رێژەی چوار تا حەوت جار زیاترە لەلایەن ئافرەتانی سپی پێستەوە بەتایبەتی لەئەمریكا، بە بەراورد لەگەڵ ئەو ئافرەتانەی لە چین و ژاپۆن دەژین.”

لێكۆڵینەوەبه‌كی بزیشكی ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات، لەسەر نزیكەی (600) ئافرەتی تووشبوو بە شێرپەنجەی مەمك و (965) ئافرەتی تەندروست چاڵاك ئەنجامدراوەو ژمارەیەك ئەو ئافرەتانەی بەشداریان لە لێكۆڵینەوەكەدا كردووە زیاتر ژیانی منداڵیان لە ئەمریكا بەسەربردووە.”

هەروەها لێكۆڵینەوەكە راشیگەیاندوو، ئەو ئافرەتانەی بە رێژەیەكی باش سیستەمی خۆراكی دەوڵەمەند بە فاسۆلیایان خواردووە لە قۆناغی منداڵیدا، ئەوا مەترسی تووشبوون بەشێرپەنجەی مەمك لەسەریان بە رێژەی (%58) كەم بۆتەوە، بەڵام ئەوانەی لە قۆناغی هەرزەكاریدا فاسۆلیایان خواردووە، مەترسیەكە بە رێژەی (20 تا 25%) لەسەریان كەمتربۆتەوە.

Back to top button