ئه‌مرۆ دیدارێکی تایبەتی کەناڵی MBC1ی عەرەبی لەگەڵ سەرۆك بارزانی پەخش دەکرێ
بڕیاره ئه‌مڕۆ هەینی، دیدارێکی تایبەتی کەناڵی MBC1 عەرەبی لەگەڵ سەرۆک بارزانی پەخش بكرێت.
کەناڵی ئێم بی سی عەرەبی له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى كورته‌یه‌كى وه‌ك ڕێكلامی سه‌رەتا بۆ دیدارى سه‌رۆك بارزانى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ى بەوە داوە كه دیدارێک لەگەڵ سەرۆك بارزانی کراوە و ئه‌مڕۆ هەینی پەخش دەکرێت.
دیداره‌كه له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌یه‌كه له‌و كه‌ناڵه کە یه‌كه‌م زنجیرەی دیدارە ڕۆژنامه‌وانییەکانی له‌گه‌ڵ بارزانى ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و بڕیارە ته‌نها چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه گرنگه‌كانی دنیا بكات.
دیدارەکە ئه‌مڕۆ هەینی سه‌عات هه‌شتى شه‌و پێشکەش دەکرێت.
سەرۆک بارزانی لە ٢٥ی ٩ی ٢٠١٧، رابەرایەتیی گەلی کوردستانی کرد بۆ بڕیاردان لەبارەی چارەنووسی خۆیان لە عێراقدا کە ٣ ملیۆن و ٣٠٥ هەزار و ٩٣٥ کەس بەشدارییان لە پرۆسەکەدا کرد و ٩٢.٧٢٪ی بەشداربووان بە (بەڵێ) دەنگیان بە سەربەخۆیی کوردستان دا.