دۆناڵد ترەمپ: بۆ دووەمجار پشكنینی كۆرۆنای ئەنجامدا

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند جارێکی تر پشکنینی کۆرۆنای کردوە و دەرکەوتووە کۆرۆنای نەگرتووە.

پزیشكی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا شۆن كۆنڵێیو رایگەیاند “پشكنینی كۆرۆنا بۆ ترەمپ ئەنجامدراوە، ئەوەش دوەمینجارە دوای ئەنجامدانی هەمان پشكنین لە مانگی رابردودا”.
كۆنڵێی ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەمجارە پشكنینەكەی ترەمپ بە شێوەیەكی خێرا ئەنجامدراوە بە شێوەیەك وەرگرتنی نمونەی پشكنینەكە تەنها یەك خولەكی پێچوە و دوای 15 خولەكیش دەرەنجامی پشكنینەكە بەردەستبوە، كە پشتڕاستیكردوەتەوە ترەمپ تەندروستی زۆر باشە.
باسیلەوەشكردووە،  دۆناڵد ترەمپ هیچ نیشانەیەكی پەتای كۆڤید-19ی تێدا دەرنەكەوتوە و ئەنجامی دوا پشكنینیشی بۆ ئەو نەخۆشییە نێگەتیڤ بوە.

 

Back to top button