كه‌شناسی سه‌رجه‌م هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه .. بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت .. سبه‌ى شه‌ممه
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌كاته‌كانى ئێواره‌دا بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، ئه‌گه‌رى باران و هه‌وره‌برووسكه له ناوچه‌ى جیاجیا هه‌یه.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى شه‌ممه، له هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، هه‌ندێك جار بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، ئه‌گه‌رى نمه‌باران و هه‌وره‌برووسكه له كات و شوێنى جیاوازدا هه‌یه، له كاته‌كانى شه‌ودا كه‌شوهه‌وا سه‌قامگیر ده‌بێته‌وه، له كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.