گەرمیان: شۆفێرێك بەهەڵە کوڕەزایەکی خۆی بە ئۆتۆمبێل دەشێلێت

پۆلیسی گەرمیان رایگه‌یاند، شۆفێرێك بەهەڵە کوڕەزایەکی خۆی بەئۆتۆمبێل دەشێلێت و پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانەگیان لەدەستدەدات.

پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایکردوە، ئەمڕۆ لە ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلار شۆفێرێك کە ئۆتۆمبیلێکی جۆی کیای پێبووە، لەبەر دەرگای ماڵی خۆیان کوڕه‌زایەکی خۆی بە ناوی (سارۆ شاهۆ عباس ) تەمەن دووساڵان دەشێلێت و پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

 

ئاماژەی بەوەشداوە پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداوه‌ و لەئێستادا تەرمەکەی بەمەبەستی توێکاری هێنراوەتە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەبڕیاری دادوەر بەکەفالەت ئازادکراوە.
Back to top button