لە سلێمانی بەرپرسانی یەكێتی قەدەغەی هاتووچۆیان هەلقۆستۆتەوە بزانە بۆچی چی دەكەن
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە” بەرپرسانی یەكێتی لە سلێمانی قەدەغەی هاتووچۆیان هەڵقۆستۆتەوە، بۆ دەست بەسەر داگرتنی زەوی و لێدانی بیری ئاو”.
ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی(كاسترۆ مەعروف) ئاشكرای دەكات كە خەڵكێكی دەسترۆیشتوو كە مەبەست لێی بەرپرسانی یەكێتیە، لە سنوری سلێمانی بارودۆخی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەغدەکردنی هاتوچۆیان قۆستووەتەوە و دەستیانداوەتە لێدانی بیری نایاسایی و سیاجكردنی چەندین دۆنم زەوی”.
هەروەها ئاشكراشی كردووە”لە ناوچەكانی ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان بەهۆی سەرقاڵی هێزە ئەمنیەكان و حكومەتەوە هەستاون بەلێدانی بیر و سیاجكردنی چەند پارچە زەویییەكەوە، هەروەها ئاشكراشی كردووە كە خۆی بینیویەتی كە 15 دۆنمە و سیاج كراوە، خەڵكی هەژار و نەداریش ناتوانێت بچێت ئەو كارە بكات بەڵكو خەڵكانی دەستڕۆیشتوو ئەو كارانە دەكەن و هەلەكان دەقۆزنەوە، كاسترۆ داوایەكیشی ئاڕاستەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كرد بۆ ئەوەی سنوری ئەو ناوچانە ئاگادار بكەنەوە، لیژنەی تەجاوزاتی شارەوانیەكان چڕبكەنەوە و چاودێری ئەو دۆخە بكەن”.