ئۆردوگان بۆ عبادی: حه‌شدی وه‌ته‌نی بخه‌ چوارچێوه‌ی یاسایه‌كی تایبه‌ت

خواكوڕك

پەلەمانتاران و بەشێكی زۆر نوێنەرانی سوننە و بە تایبەت فراكسیۆنی “متحدون” پشگیری خۆیان دووپات كردەوە لە دەركردنی بڕیاری بە فەرمی ناساندن و بەشداری پێكردنی ھێزەكانی حەشدی وەتەنی “حشد الوطنى” له پرۆسە سەربازییەكانی ڕزگاركردنی شاری مووسڵ.

پێكھاتەی ئەم ھێزانە ئەو سەرباز و ئەفسەر فەرمانبەرانەی شاری موسڵن كە ئاوارەیی كوردستانن پیكھاتەی كرستیان كوردیش بەشێكە لە پێكھاتەی ئەم ھێزە، نزیكەی پێنج ھەزار سەرباز دەبن بۆ ماوەی دوو ساڵە لەلایەن راھێنەرە توركەكانی بنكەی سەربازی توركیا ڕاھێنانیان پێدەكرێت، كە پێشتر وەكو بەشێك لە ھاوپەیمانی دژی داعش ھاتبوونە دەورووبەری باشیك و لە لایەن حكومەتی عێراقی موڵەتیان پێدرابوو.

شارەزایانی سەربازی و ستراتیژی ھۆكاری دەركردنی ئەم بڕیارە لە لایەن حەیدەر عبادییەوە بۆ دوو فاكتەری گرنگ دەگێرنەوە:

١/ لاوازی بەریوەچوونی ئۆپەراسێونەكانی مووسڵ و كەم توانایی و ناشارەزایی ھێزە عێراقیەكانی لە پیشەوە چوون و جەنگی ناوشار.

٢/ دانپێنانی حیدەر عبادی بە ھێزەكانی حه‌شدی وه‌ته‌نی و پیویستی ئەم ھێزانە بۆ شاری مووسڵ چونكە پێكھاتەیەكی تێكەڵی لە خۆگرتووە.

Back to top button