ئـەمریکا خراپترین ئەنجامی لە ڕێـژەی مردن بەهۆی کۆرۆنـاوە تۆمار کرد
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/03/webste-qalb-wena-113.jpg)
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئێوارەی ڕۆژی چوار شەممە تـا ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە واتە لە ماوەی 24 کاتژمێر دا خراپترین ئـەنجامی تۆمار کرد لە ڕێـژەی مردن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنـا و نزیکەی 1200 کەس گیانیان لە دەست دا .
بەم شێوەیە کـۆی گشتی مردووان گەیشتە 6075 کەس و ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆڤید 19 رێژەی 245 هەزار کەسی تێپەڕاند .
شایەنی باسە ژمارەی پێوانەیی بۆ ڕێـژەی مردووان بەهۆی ئـەم ڤایرۆسە لە رێکەوتی 11 ئـازار لـە ئیتالیا تۆمار کرا کە گەیشتە 969 کـەس .
بەگوێرەی هەژمارەکانی کۆشکی سـپی مەزەندە دەکرێت بە هۆی کۆرۆنـاوە 100 بـۆ 240 هەزار کەس گیان لە دست بدەن بەتایبەتی لە شـاری نیۆیـۆرك چونکە گەورەترین زیانی بەرکەوتووە .