بە پێی یەکەم پیتی ناوەکان مووچەی کەمئەندامان دابەش دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێرلە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات ، لە پێناو پاراستنی تەندروستی و بەرژەوەندی فەرمانبەران و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ، بە هەماهەنگی لە گەڵ پارێزگای هەولێر  و و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان بۆ ئەوەی هێزەکانی ناوخۆ کارئاسانی بکەن بۆ هاتووچۆی کەم ئەندامان بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان .

 

هاوکات داوا لە بانکەکان کراوە بە گشتی ئاسانکاری بۆ وەرگرتنی مووچەکان بکرێت و ئەگەر کەم ئەندامێکیش خۆی ڕاستەوخۆ ئامادە نەبوو ، بریکارەکەی وەک کەسێکی نزیکی خۆی بەو مەرجەی ناسنامەی کەم ئەندامەکەی پێ بێت ، مووچەکەی بدەنێ .

 

لەلایەکی تریشەوە بۆ کار ئاسانی ئەو ناوچە و کۆمەڵگەیانەی لە کەرەنتینە دان ژمارە موبایلی  07504482750 تەرخان کراوە بۆ وڵامدانەوەی ئەو کەسانەو مووچەکانیان بۆ دەبردرێتە ماڵەوە .

 

بە گوێرەی ئەو ڕاگەیاندراوە دابەشکردنی مووچەی کەمئەندامان بە پێی پیتی ئەبجەد دەبێت و لە رۆژی شەممەوە دەست پێدەکات بەم جۆرەی خوارەوە

 

رۆژی شەممە 4-4-2020

– کاژێر 8 تاوەکو 9   پیتی (ا)

– کاژێر 9 تاوەکو 10   پیتی (ب،پ،ت،ث)

– کاژێر 10 تاوەکو 11   پیتی (خ ،ح،چ،ج‌،د،ذ)

 

– کاژێر 11 تاوەکو 12  پیتی (ر،ز،ژ)

– کاژێر 12 تاوەکو 1   پیتی (س ،ش، ص ،ض ، ظ)

 

رۆژی یەکشەمە 5-4-2020

– کاژێر 8 تاوەکو 9   پیتی (ط ،ع ،غ ،ف)

 

– کاژێر 9 تاوەکو 10  پیتی (ق، ك، گ، ل)

– کاژێر 10 تاوەکو 11   پیتی (م)

 

– کاژێر 11 تاوەکو 12   پیتی (ن ، هــ)

– کاژێر 12 تاوەکو 1   پیتی (و ، ی)

 

Back to top button