بۆچی کۆرۆنا زۆتر نێرینەکان بەرەوە مەرگ دەبات ؟
ئافرەتان لە بواری بیۆلۆژیکی دا لە پیاوان بەهێزترن لە بەرانبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ڵام هۆکارێکی تریش هەیە بۆ زیاتر مردنی پیاوان بەم پەتایە .
لە کاتێکدا رێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا زیاتر لە یەک ملیۆنی تێپەڕاندووە ، لێکۆڵینەوەکان وا نیشان دەدەن زۆرتری مردووەکان بەو ڤایرۆسە نێرینەکانن .
لەو بارەوە پرفیسۆر مارکووس ئاڵفێڵد بەرپرسی ئەنستیتۆی ئیمۆنۆلۆژی نەخۆشخانەی زانکۆی هامبورگ بۆ ماڵپەڕی ( ئیشپیگڵ ) روونی دەکاتەوە، کاریگەری هەردووک هۆرمۆنی ئیسترۆژن و تێست سترۆژن لە سەر نێرینەو مێییەنەکان جیاوازە ، بەڵام کۆرۆنا هەردووک ژێنەکەی کردۆتە ئامانج .
هەرچەند ئافرەتان لە بواری بیۆلۆژیکدا لە پیاوان بە هێزترن ، بەڵام لە بەر ئەوەی رێژەی جگەرە کێشان لە پیاواندا زۆرترە ، زووتر سییەکانیان تووشی ئیلتهاب دەبێت و پەی دەمرن .
sh