قەدەغەی هاتوو چۆ بۆتە هۆکاری بەرز بوونەوەی نرخی هێلکە
لە پێش کۆرۆنا و پێش قەدەغەی هاتووچۆ تەبەقێک هێلکەی سپی بە 3 هەزارو 500 دینار بوو ، هێلکەی سوورگەیشتبووە 4 هەزار ، بەڵام ئیستا نرخی هەر تەبەقێک هێلکە 2هەزار بەرز بۆتەوە.
عێزەدین جەلال، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانی بە وەکالەت دەڵێت ، لە هەرێمی کوردستان 12 کێڵگەی بەخێوکردنی مریشکی هێلکەکەر بوونی هەیە ، بڕیاری قەدەخەی هاتووچۆ لە 30% بۆ لە 35%ی تێچووی بەرهەمهێنانی هێلکەی لە کێڵگەکان بەرزکردووەتەوە، خاوەن کێڵگەکانیش دەڵێن نرخی ئالیک و دەرمان و پێداویستییەکانیان بەرزبووەتەوە و وەکو پێویست لەبەر دەست دانییە ، بەڵام هۆکاری سەرەکی گران بوونی هێلکە دەستاودەست پێکردنی فرۆشیارانی سەرەکییە تا دەگاتەناو بازاڕەکان .
ئەوانەشی کە پێیان وایە ڕێگری لە هاوردە کردنی هێلکە بۆتە هۆی گرانبوونی ، بەم شێوە نییە ، چوونکە کوردستان لە رێگەی 12 کێڵگەی مریشکی هێلکە کەرەوە ، بەشی ناوخۆیی دابین دەکات و لە یەکساڵدا یەک ملیار و 400 ملیۆن هێلکە لە بەشی ناوخۆیی دێتە بازاڕەکانەوە