ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردوو لە بارەی ڤیرۆسی کۆرۆنا لە لایەن وەزارەتی تەندروستی بڵاو کرایەوە
دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی لە بارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێژەی کەرەنتینە کراوان و چاک بۆوەکان و هەروەها گشتی پشکنینەکان بڵو کرایەوە .
سێ حاڵەتی نوێ لە هەولێر ، 8 حاڵەت لە سلێمانی ، 3 حاڵەت هەڵەبجە .
هەروەها باس لە کۆی گشتی ئاماری کۆرۆنا لە هەرێمدا دەکات و دەستخۆشیش لە پزیشک و کارمەندان و هەموو لایەنەکانی پێوەندیدار دەکات .
دەقی ڕاگەیاندراوەکە
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٦١١٦) هاووڵاتی بوون لە (٢٩) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٦٤٧) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٦٦٥) لە هەولێر، (١٧٠) لە سلێمانی، (٧٢٧) لە دهۆك، (٤٨) لە هەلەبجە، (٣) لە گەرمیان، (٣٤) لە ڕاپەرین وە (٤٤٦٩) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (١٧١) هاووڵاتی.
پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١٠٤٠) پشکنین ئەنجام دراوە، (٨٢٩) هەولێر، (١٢٢) سلێمانی، (٨٩) دهۆك.
دەرەنجام (١٤) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-
پارێزگای هەولێر (٣) پۆزەتیڤ، پیاوێك تەمەن (٥١) ساڵ لە گەشت گەڕابوویەوە و ئافرەتێك تەمەن (٢٢) ساڵ و مندالێك تەمەن (٩) ساڵ کە بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.
پارێزگای سلێمانی (٨) پۆزەتیڤ، پیاوێك تەمەن (٥٠) ساڵ لە قەزای دەربەندیخان کە بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە، (٥) پیاو تەمەنیان (٥١)، (٢٥)، (٢٤)، (٢٣)، (٢٣) ساڵ وە (٢) ئافرەت تەمەنیان (٢٩)، (٢٧) ساڵ لە ناو شاری سلێمانی کە تەنها یەکیان پێشینەی گەشتی هەبووە بۆ ووڵاتی ئێران ئەوانی تر بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.
پارێزگای هەلەبجە (٣) پۆزەتیڤ، (٣) مناڵ تەمەنیان (٩)، (٥)، (١) ساڵ کە لە یەك خێزانن و بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.
ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٢٠٤) تووشبوو، لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٦٢) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٣ی نیسانی٢٠٢٠