پۆمپیۆ:دپلۆماتەکانی  ئێران خەریكی تیرۆرن

 

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جارێكی تر ھێرشی توندی كردە سەر ئێران و ئەمجار ڕادەگەیەنێت كە پیاوانی بواری دپلۆماسی ئێرانی خەریكی تیرۆر كردنی كەسایەتیەكانن لە وڵاتانی دیكە

 

پۆمپیۆ لە تویتێكدا نوسیویەتی زانیاری ھەن كە دەیسەلمێنێت دپلۆماسیەكانی ئێران ڕۆڵی كارایان دیوە لە كوشتنی كەسایەتیەكان لە توركیا و پێشتریش لە ئەوروپا ھەموو دەزانین ئێران چ تیرۆر و كوشتنێكی لە ڕێگەی دبلۆماسیەكانی ئەنجام داوە

 

لە كۆتاییەكانی سەدەی ڕابردوو لە ئەوروپا چەندین سەركردەی پارتە كوردیەكانی ڕۆژھەڵات تیرۆر كران كە ڕاستەوخۆ ئێران دەستی تێیاندا ھەبوو

 

Back to top button