تەقینەوەیەک لە مەخمور بووبە هۆی کوژران و بەیندار بوونی چەند سەربازێکی عێراقی
بۆمبێکی چێندراو لە سەر ڕێگەی ناحیەی قەراج سەربە قەزای مەخمور لە ناو بارهەڵگرێکدا تەقیەوەو کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە .
لەمبارەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات ئەو تەقینەوە بۆتە هۆی کوژرانی دووسەرباز و برینداربوونی سێ سەربازی عێراقی سەر بە فەوجی سێی لیوای 51 ی فیرقەی 14
لاوازی بواری ئەمنی ئەو ناوچانە بە هۆی بوونی هێزەکانی عێراقی وای کردووە ئیستاش شەڕ لە نێوان گرووپە چەکدارەکانی سەر بەداعش و هێزەکانی عێراقی لە ئارادایەو خەڵکی سڤیلیس هیچکات نەیانتوانیوە متمانە بەو هێزانە بکەن بۆ پاراستنی خۆیان .