له دهۆك 6 تووش بووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/08/به‌په‌له.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی له سنوری پارێزگای دهۆك چه‌ند حاله‌تێكی تووش بوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركران، ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی دهۆك رایگه‌یاند كه له كۆی 12 حاله‌تی تووش بوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا 6 هاوونیشتمانی به ته‌واوی چاكبوونه‌وه‌وگه‌ڕانه‌وه نێو كه‌س و كاریان، به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌وانی له هه‌رێمی كوردستان چاك بوونه‌وه ژماره‌یان گه‌یشتە 68 کەس.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی دهۆک له راگه‌یێندراوێكدا رایگەیاند، دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، شەش توشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیرە. ئەو شەش کەسە پشکنینی تایبەتییان بۆ کراوە و بەپێی ئەنجامی پشکنینەکان تەواو چاکبوونەتەوە”.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی، تا ئێستا 204 کەس لە هەرێمدا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لە ژمارەیەش 68 حاڵەتی چاکبوونەوە و دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.