په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هه‌ڵسوکه‌وت و قسه‌کردنی سۆران عومەر، جێی گومانه و قسه‌كه‌ی مه‌لا كرێكارمان بیرده‌خاته‌وه كه ده‌ڵێت سۆران سیخوڕ بووه
دوای ئه‌وه‌ی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سۆران عومەر، پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بانگەشەیەکی زۆری لەبارەی کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد، بەڵام ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممە ١ی نیسانی ٢٠٢٠، سەرجەم ئەو بانگەشانەی سۆران عومەر و پەرلەمانتارانی هاوشێوەی ئەوی بەدرۆ خستەوە و بڕیاری دا دەستکاریی مووچە نەکات.ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد، پەرلەمانتارێکی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بۆ قسەکردن لەسەر هەولێر و دهۆک و بێدەنگبوون لەبارەی سلێمانی ئاراستە دەکرێت.
شوان زراری، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە وتارێکدا کە بە ناونیشانی (بۆ سۆران عومه‌ر!) له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسووك نووسیویەتی، ئاماژەی بەوە کردووە کە له هه‌رێمی کوردستان، تاڕاده‌یه‌کی باش، خه‌ڵك له‌گه‌ڵ که‌شوهه‌وای دیموکراسی، ده‌ستوپه‌نجه‌ی نه‌رم کردوو و هه‌م ده‌سه‌ڵات و هه‌م هاووڵاتیان ره‌خنه ده‌گرن، گفتوگۆی توند و جددیش ده‌که‌ن، ئازادانه‌ش خه‌ڵك قسه ده‌کات، بەڵام ”له‌و نێوه‌ده‌دا، وه‌ك هه‌میشه، خه‌ڵکێکی جێی گومان، به قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌که خۆیان نمایش ده‌که‌ن که ده‌یانه‌وێ، هه‌م رای گشتی بشێوێنن و هه‌م پرۆسه‌ی دیموکراسیش له‌که‌دار بکه‌ن!“.
ڕوونیشی کردووەتەوە: ”سۆران عومه‌ر، پەرله‌مانتار له‌سه‌ر لیستی کۆمه‌ڵ، که به مێژوویه‌کی گوماناوییه‌وه، هاته پەرلەمانی کوردستان، یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ی سوودی له دیموکراسیه‌تی هه‌رێمی کوردستان وه‌رگرتوو که له ئه‌سڵیشدا باوه‌ڕی به دیموکراسی نییه! سۆران، که ئێستا خۆی له‌ژێر پارێزبه‌ندیی په‌رله‌مان حه‌شارداوه، به‌رده‌وام زمانێکی زبر به‌کارده‌هێنێ، له رابردوودا له‌نێو گرووپی تیرۆریستانی (ئه‌نسار ئیسلام) بووه، ئه‌وه‌شی پێویستی به روونکردنه‌وه نییه، ئه‌وه‌یه کە ئایا یه‌کێک تیرۆریست نه‌بێ، ده‌کرێت له‌نێو گرووپێکی تیرۆریستان‌دا بێ؟ به دڵنیاییه‌وه نه‌خێر!“.
باسیشی لەوە کردووە کە سۆران عومەر تۆمەتبارە بەوەی کاری سیخوڕی بۆ لایەنی دەرەکی و ناوخۆیی هەرێمی کوردستان کردووە، ”ئەمەشیان پێناچێت بێ بنەما بێت، چونکە، یه‌که‌م: هاوڕێ و هاوبیره‌کانی دوێنێی (سۆران عومه‌ر) بۆ نموونه، مه‌لا کرێکار، ده‌ڵێت سۆران سیخوڕ بووه. دووه‌م، هه‌ڵسوکه‌وت و قسه‌کردنی سۆران عومەر، جێی گومانه، هیچ له ره‌فتاری پەرلەمانتار ناچێت، ته‌نانه‌ت له ره‌فتاری پەرلەمانتار و کادیرانی کۆمه‌ڵی ئیسلامیش ناچێت، چونکه ئه‌و شتانه‌ی به سۆرانی ده‌ده‌ن، سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه دیاره، هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه که به سۆران ده‌ڵێت له‌سه‌ر هه‌ولێر و دهۆك قسه بکه، له‌سه‌ر سلێمانی نا!“.
شوان زراری ئاشکرای کردووە کە ”له‌نێو خوشك و برایانی کۆمه‌ڵی ئیسلامیشدا، زۆرجار گوێمان لێبووه، که سۆران عومەر به‌س به ناو کۆمه‌ڵه، زۆریش لێی نامورتاحن، پێشیان سه‌یره چۆن ئه‌و ده‌نگه‌ی هێناوه، چونکه نه ئه‌و شه‌عبیه‌ته‌ی هه‌یه له‌نێو کۆمه‌ڵی ئیسلامی، نه جێی متمانه‌شه“.
ئەوەشی نەشاردووەتەوە کە تائێستا سۆران عومه‌ر نه‌یتوانیوه به به‌ڵگه و بوێرییەوە، به خه‌ڵك بڵێت، ”من سیخوڕ نیم“، بگره له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، هیچیشی نه‌گوتووه و خۆی له قه‌ره‌ی نادات!
ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان پێیوایە سۆران عومەر ”وه‌ك رۆبۆتێکه و کۆنتڕۆڵی له‌ده‌ست خۆی نییه، بۆیه په‌لاماری دامێنی زۆر که‌س و دامه‌زراوه‌کان ده‌دات!“.
لە کۆتاییشدا دەڵێت: ”ئێمه پەرلەمانتارین و باش یه‌ك ده‌ناسین، ده‌شزانین که ئه‌گه‌ر حه‌سانه‌ی پەرلەمانی نه‌بێت، هه‌ندێك که‌س به‌و زمانه دوور له ئهتەکێت و بازاڕییه نادوێن، به‌داخه‌وه که سۆران عومه‌ر ئه‌و حه‌سانه‌ی ئیستغلال کردووه، به‌ڵام ئه‌مه‌شی بۆ ناچێته سه‌ر و ده‌بێ له‌به‌رده‌م دادگادا، قسه‌کانی بسه‌لمێنێت“.