باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی پرۆفیسۆر دکتۆر ئه‌سعه‌د خه‌یلانی كرد

دوای ئه‌وه‌ی پرۆفیسیۆر ئه‌سعه‌د خه‌یلانی كۆچی دوایی كرد ئەمڕۆ هەینی باره‌گای بارزانی لە پەیامێكدا سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی پرۆفیسۆر دکتۆر ئه‌سعه‌د خه‌یلانی كرد.

لە پەیامەكەدا هاتووە “به‌ دڵگرانییەکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی پرۆفیسۆر دکتۆر(ئه‌سعه‌د خه‌یلانی)مان پێگه‌یشت. سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی ماڵباته‌ به‌ڕێزه‌که‌تان ده‌که‌ین و هاوخه‌می خزم و ئاشنایانتانین. خودای دلۆڤان ئارامی و دڵنه‌واییتان پێببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکات”

Back to top button