واشنتۆن پۆست:زانایان گومانیان لە پێشبینیەكانی تڕەمپ ھەیە
زانایانی بواری پزیشكی لە ئەمریكا گومانیان لە پێشبینیەكانی دۆناڵد تڕەمپ ھەیە تایبەت بە قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەمریكاو پێیان وایە تڕەمپ لەخۆیەوە لێدوانی داوە.
دۆناڵد تڕەمپ سەبارەت بە ڕێژەی مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕایگەیاندبوو كە نزیكەی ١٠٠—٢٤٠ھەزار لە ھاوڵاتیانی ئەمریكا لە ئایندە بەرز دەبێتەوە.
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە سێ سەرچاوەی كۆشكی سپیەوە زانیاری دەست كەوتووە كە تڕەمپ بێ توێژینەوەی پزیشكی قسەی كردوە ھاوكات بەرپرسی پەیمانگای نیشتمانی ئەمریكا بۆ نەخۆشیە گوازراوەكان سەرسوڕمانی خۆی لەسەر قسەكانی تڕەمپ نیشانداوە