وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، چوار حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا له هه‌ولێر تۆمار كراوه
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، چوار تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، تووشبووه‌كان ئافرەتێك و سێ منداڵن کە هەموویان بەرکەوتەی تووشبووێکی پرسەیەکی ماتەمینی گەڕەکی کارێزانی شاری ھەولێرن.
به تۆمار كردنی ئه‌م چوار حاڵه‌ته نوێیهب شاری هه‌ولێر، ژماره‌ی تووشبوان له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته 208 حاڵه‌ت، به جۆرێك له سلێمانی 108 تووشبوون، 51 چاكبونەوە، مردن دوو، هەولێر: 72 تووشبوون، 11 چاكبونەوە، هەڵەبجە: 16 تووشبوون، دهۆك 13 تووشبون، شه‌ش چاکبونەوە.