سەندیکای پزیشکان پەیامێک ئاراستەی هاوڵاتیان و حکومەت دەکات
دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان بڵاو بووه‌وه سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هاوڵاتییان ده‌كات كه ئه‌وه‌ی تووشبووی كۆرۆنایه یان نا، بۆ ماوه‌ی 40 رۆژ هه‌ڵمه‌تی پۆشینی ماسكی ده‌موچاویان ئه‌نجام بده‌ن
به‌ركه‌وتووی ڤایرۆس بن یان ساغ بن، ده‌م و لووتتان به به‌رده‌وامیی داپۆشن، تا هیچ رێگه‌یه‌ك نه‌ده‌ین بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆس له هیچ كه‌سێكمان بۆ هیچ كهسێكیتر به هیچ جۆرێك.
سه‌ندیكای پزیشكان له په‌یامه‌كه‌یان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به‌به‌كارهێنانی ماسك له ماوه‌ی 35 رۆژدا، هیچ كه‌سێكی تووشبوو، ڤایرۆسی تیادا نامێنێت، ئەگەر تووشبووش هەبێت، رێژەیان زۆر کەم دەبێت. له هه‌مان كاتدا، هیچ که‌سێكی تری نوێ وه‌ریناگرێت. له ئه‌نجام دا، كۆمه‌ڵگایه‌كی نزیک لە (Zero Virus) زیرۆڤایرۆس به‌ده‌ست ده‌هێنین
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌ندیكای پزیشكان:
سەندیکای پزیشکان پەیامێک ئاراستەی هاوڵاتیان و حکومەت دەکات
په‌یامی سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان
بۆ هاونیشتمانیان
بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
هه‌مووان بپارێزه تا هه‌مووان بتپارێزن
داوا له گشت كوردستانیانی به‌رێز ده‌كه‌ین؛
له‌م ساته‌وه ده‌ست به هه‌ڵمه‌تی پۆشینی ده‌م و لووت بكه‌ن، بۆ ماوه‌ی 40 رۆژ.
به‌ركه‌وتووی ڤایرۆس بن یان ساغ بن، ده‌م و لووتتان به به‌رده‌وامیی داپۆشن، تا هیچ رێگه‌یه‌ك نه‌ده‌ین بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆس له هیچ كه‌سێكمان بۆ هیچ كهسێكیتر به هیچ جۆرێك.
به‌مجۆره، تۆ هه‌موو كه‌ست پاراست، هه‌موو كه‌سانی تریش تۆ ده‌پارێزن.
به‌مجۆره له ماوهی٣٥ڕۆژدا، هیچ كه‌سێكی تووشبوو، ڤایرۆسی تێدا نامێنێت، ئەگەر تووشبووش هەبێت، ڕێژەیان زۆر کەم دەبێت. له هه‌مان كاتدا، هیچ که‌سێكی تری نوێ وه‌ریناگرێت. له ئه‌نجام دا، كۆمه‌ڵگایه‌كی نزیک لە (Zero Virus) زیرۆڤایرۆس به‌ده‌ست ده‌هێنین.
به به‌رده‌وامی ده‌م و لووتتان داپۆشراو بێت، به تایبه‌تی گه‌ر یه‌كێكی ترت لێ نزیك بێت (٣مهتر كه‌متر) یان له باڵه‌خانه‌یه‌كی داخراو بیت به هێچ جۆرێك لاینه‌به‌یت.
ساده‌ترین جۆری رووپۆشیش بێت، نه‌ك ته‌نیا هه‌ر ماسكی N95 یان ماسكی نه‌شته‌رگه‌ری، به‌ڵكو رووپۆشیی درووستكراوی ماڵ له قوماش، هه‌مان كار و ئه‌رك به سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێ ده‌كات و پێویست ناكات پاره و كاتتان به كڕین و گه‌ڕان به‌دوای ماسكدا به‌هه‌ده‌ر بده‌ن. گرنگ ئه‌وه‌یه، له‌كاتی پژمین، كۆكین و ته‌نانه‌ت له‌كاتی قسه‌كردنیش، دڵۆپی ناو دەمتان ده‌رنه‌چێت.
به‌هیچ جۆرێك مه‌هێڵن كه‌س بێ ده‌م و لووت پۆشراوی لێتان نزیك بێت (3مه‌تر كه‌متر) گه‌ر له ده‌ره‌وه بوویت.
به‌هێچ جۆرێك مه‌هێڵن كه‌س بێ ده‌م و لووت پۆشراوی، له‌ناو باڵه‌خانه‌یه‌كی داخراودا له‌گه‌ڵتان بێت.
قه‌بووڵ مه‌كه‌ن كه‌س له‌هێچ شوێنێك و هیچ كاتێك، بێ ده‌م و لووت پۆشراوی له خۆت و منداڵه‌كانت و ئه‌ندامانی خێزانت نزێك بکەوێتەوە.
ته‌نیا 40 رۆژ بیكه‌ن به ئه‌رك، بیكه‌ن به یاسا، تا له‌و مەینەتییە ده‌ربازمان دەبێت و ده‌بین به نموونه بۆ هه‌موو وڵات و نه‌ته‌وه‌كانی جیهان، هه‌مووان بپارێزه تا هه‌مووان بتپارێزن.
بۆ پزیشكان و كه‌سایه‌تییە زانستییەکان:
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ڕێكارانه‌ی وڵاتانی جیهان گرتووتیانه تەبهر بۆ وه‌ستاندنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا کۆڤید -١٩، به‌ڵام ڕۆژ به ڕۆژ تووشبووان و قوربانیانی ڤایرۆسەکە زیاتر ده‌بێت. زانایان و لێكۆڵه‌وه‌ران، زانیان كه له زانیاریه‌كانی کە بڵاو ده‌كرێنەوە (Missed Peice ) هه‌یه، له‌گه‌ڵ گایدلاینهكان. به تایبه‌تی له‌و زانیاریانەی كه باسی لێوه ده‌كرا كه گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه له‌ڕێگه‌ی كۆكین وپژمینەوە ڕاسته‌وخۆ به‌ڕووی مرۆڤێكی تر ده‌بێته هۆی هه‌ڵمژینی ئه‌و پڕوشكانهی (Virus loaded droplets) یان له ڕێگه‌ی ده‌ستلێدان له‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی ئه‌و پرۆشكانه له‌سه‌ری ده‌نیشن و پاشان ده‌ستبردن بۆ ده‌م و لووت و چاو.
به‌ڵام ڕۆژ به ڕۆژ له‌گه‌ڵ زیادبوونی لێكوڵینه‌وه‌كان و لێكدانهوەكان، به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ بڵاوكردنەوەی ئه‌و لێكۆلینه‌وه سه‌لماندی كه ڤایرۆسه‌كه ده‌توانێت له هه‌وادا له ٣بۆ٨كاتژمێر بمێنته‌وه (١).
دوای ئه‌وه‌ی زانایانی یابانی به سه‌رپه‌رشتیی پرۆفیسۆر تاتیدا كازاهیرۆ (سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی نه‌خۆشه گوازراوه‌كانی یابانی) به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ زانكۆی سۆهۆی یابان و رێكخراوی NHK، له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ(٢) سه‌لماندیان پڕوشك له ڕێگه‌ی قسه‌كردن و هه‌ناسه‌دانی تووندهوهش ده‌رده‌چێ كه ئه‌گه‌رێكی زۆری گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ن بۆ كه‌سانی نزیك و هه‌روه‌ها پڕوشكی كۆكه و پژمینیش ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێر له هه‌وادا بمێنێتەوە، به‌تایبه‌تی له شوێنن و باڵه‌خانه‌ی داخراودا.
ئه‌مانە و چه‌ندان لێكۆڵینه‌وه‌ی دی كه باس له قه‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكه‌ن(٣)، له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی پڕوشكه‌كانی پژمین و كۆكین و قسه‌كردن(٤)، كاتێک به‌راوردیان بكرێت له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی گه‌ردیله‌كانی هه‌وا(٥) ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، زۆر گه‌وره‌ترن له‌و گه‌ردیلانه، به‌مه‌یش ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستییه‌ی هه‌ر ده‌م و لووت پۆشێنی ده‌سكردی ماڵ (Homemade mouth & Nose Cover) ئهگهربهكاربێت به جۆرێك كاتی قسه‌كردن یان پژمین وكۆكێن ڕێگه نه‌دات هه‌وا ده‌ربچێت، بۆ نموونه به فووكردن یان پژمین یان كۆكین به‌ره‌و مۆمێكی داگیرساو و ئاگره‌كه‌ی نهكۆژێتهوه، ئه‌وه مانای ئه‌وه ده‌دات گه‌ردیله‌كانی هه‌وا نه‌یانتوانی راسته‌وخۆ ده‌ربچن له ناو ڕووپۆشهكه، مانای ئه‌وه‌ش ده‌دات به هیچ جۆڕێك پڕوشکی ڤایرۆس ده‌رناچێت له هه‌مان ڕووپۆش چونكه قه‌باره‌یان گه‌وره‌تره له گه‌ردیله‌ی هه‌وا.
لێره ده‌گه‌ینه ڕاستییه‌ك، به‌هیچ جۆرێك ماسكه‌كانی N95 و ماسكی نه‌شته‌رگه‌ری نه‌سه‌لمێندراون كه پارێزگاری لە سەدا سەد بكه‌ن له‌و كه‌سه‌ی به‌ستوویه‌تی(٦) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڤایرۆس له ڕێگه‌ی پرۆشكه‌كانی هه‌ڵی گرتووه، ڕێگه‌ی دیکەی هه‌یه بگواسترێته‌وه بۆ كه‌سه‌كه‌ی ماسكی به‌ستووە، وه‌كوو چاو یان له ته‌نیشته‌كانی ماسكه‌كه یاخود له‌کاتی ده‌ستدانی كه‌سه‌كه بۆ ڕێكخستنی ماسك.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی دڵنیایە، ماسك به هه‌موو جۆره‌كانی (٧)، ته‌نانه‌ت رووپۆشێكی له ماڵ درووست كرابێت به ئه‌ندازه‌یه‌ك رێگه نه‌دات هه‌وا ده‌رچێت (مۆم نه‌كۆژێنته‌وه) له‌كاتی پژمین وكۆكین و قسه‌كردن، به‌هێچ جۆڕێك ناهێڵێت ڤایرۆس وپرۆشكه‌كه بگاته كه‌سی به‌رانبه‌ر (جا ئه‌م كه‌سه‌ی به‌رانبه‌ر ماسكی به‌ستبێت یان نه‌یبه‌ستبێت).
بۆیه باشترین رێگه بۆ خۆپاراستن ئه‌وه‌یه، هه‌موومان ڕووپۆش یان ماسك به‌كار بێنین (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه گه‌شتووەته قۆناغێك، نازانرێت كێ هه‌ڵگره). وڵاتی چین وك ۆریا له زووه‌وه، ئه‌مەریكا، نه‌مسا، چێك و زۆر وڵاتانی تر له ئێستەوه گه‌شتوونهتە ئه‌و ڕاستیه‌ی بۆ له‌ناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بێت هه‌موو كه‌سێك ماسك ببه‌ستێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه له كوردستان وه‌كوو هه‌موو وڵاتانی تر كێشه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ماسكمان هه‌یه و به‌پێی ئه‌و روونكردنهوهیەی سه‌ره‌وه، ده‌ڵێین هه‌موومان رووپۆشی له‌ماڵ درووستكراو ببه‌ستین تاوەكوو هه‌موو تاكێك هه‌موو تاكێكی تر بپارێزیت.
به‌ستنی رووپۆش ته‌نیا بۆ 40 رۆژە بۆ له‌ناوبردنی یان زۆر کەمکردنەوەی ڤایرۆس له سه‌رتاسه‌ری كۆمه‌ڵگه، لەبەر
ئەوەی دەبێتە نه‌هێشتنی زیادكردنی ڤایرۆس بۆ ماوه‌ی دوو سووڕی ژیانی به ته‌واوی(٨) (٩) .