نوری مالیكی لەئێران خەریكی چیە

خواكوڕك
نوری مالیكی و وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سوریا رۆژی شەممە لەسەر داوای ئێران گەیشتنە تاران و لەلایان بەرپرسانی ئێران پێشوازیان لێ كرا، میدیا كانی ئێرانیش ئاماژە بەوە دەكەن، هۆکاری بانگکردنی ئێران بۆ مالیکی و وەزیری دەرەوەی ئەسەد پێوەندی بە سیاسەت و پلانەکانی ئێران هەیە لە عێراق و سووریادا.

پێگەی مەوازین ناوەرۆكی دیداری مالیكی و عەلی خامنەیی بڵاو كردۆتەوە، رایگەیاندووە عەلی خامنەیی دووپاتی لەسەر یەکێتیی خاکی عێراق کردووەتەوە و پرسە و خەمباری خۆی بە گەلی عێراق ڕاگەیاندووە بەهۆی تەقینەوەی ئەم دواییەی بەغدا.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی ئەو پێگەیە، لە میانەی دیداری لەگەڵ عەلی خامنەیی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، مالیكی دەستی بە وەسفکردنی خامنەیی کرد و گوتی، عێراقییەکان هەرگیز ڕۆڵی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لەیاد ناکەن بەهۆی پشتیوانیکردنی لە عێراق، هاوکات دۆخی تەناهی و سیاسیی ناوچەکە و پێوەندی نێوان تاران و بەغدایان تاوتوێ کرد.

Back to top button