وه‌زاره‌تی ناوخۆ له باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌یاننامه‌یه‌كی توند بڵاوده‌كاته‌وه

دوای ئه‌وه‌ی له دوو رۆژی رابردوو به هۆی بڕیارێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی به هۆی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له كه‌س و كاریان دابڕابوون،ژماره‌یه‌كی زۆری ئۆتۆمبێل له شه‌قامه‌كان كه‌وتنه جووله و وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد و له به‌یاننامه‌كه هاتووه كه هاوتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیاده‌ی له سه‌رجه‌م پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر به‌یه‌كجاری راگیرا.
ده‌قی به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم:
قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ وه‌ك پێویست جێبه‌جێ نه‌كراوه، بڕیارماندا به ده‌رچوواندنی ئه‌م به‌یانه:
یه‌كه‌م: راگرتنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیاده به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو له گشت پارێزگاكانی (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆكانی راپه‌رێن و گه‌رمیان و گشت یه‌كه كارگێڕییهكانیان) بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر، هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی بكات پێویسته له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه ئه‌منیانه‌ی راسپێردراو به‌جێبه‌جێكردنی بڕیاری راگرتنی هاتووچۆ ده‌ستگیربكرێن و ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت و به‌پێی یاسا رێكاریان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر.
دووه‌م: هه‌ر ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندێكی سه‌ر به‌هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و ئاسایش و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ئه‌و هێزانه‌ی سه‌ر به هێزه‌كانی ئیتحادی عێراقین و له‌ناو هه‌رێم خزمه‌ت ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر له‌ئه‌ركی فه‌رمیدا نه‌بن و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی یان ناسنامه‌ی سه‌ربازی به‌كاربێنن بۆ شكاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ پێویسته له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیربكرێن و ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌ردابگیرێت و به‌پێی یاسا رێكاریان به‌رابمه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر له هه‌ر پۆست و پایه‌كدا بن و پێویسته بیسه‌لمێنن كه له ئه‌ركی فه‌رمیدان.
سێیه‌م: پزیشك و كارمه‌ندان و ستافی كارگێڕی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌گه‌ر له ئه‌ركی فه‌رمیدا نه‌بن و ئۆتۆمبێل یان ناسنامه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌كاربێنن بۆ شكاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ پێویسته له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیربكرێن و ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌رداگبیرێت و به‌پێی یاسا رێكاریان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر و پێویسته بیسه‌لمێنن كه له ئه‌ركی فه‌رمیدان.
چواره‌م: پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه له‌و ماوه‌ی سه‌ره‌وه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت به مه‌رجێك وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێویسته پێشوه‌خت هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌گه‌ڵ ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پاریزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان بكه‌ن بۆ رێكخستنی شێوازی دابه‌شكردنی مووچه و پێویسته له بانكه‌كان مه‌ودای نێوان دوو كه‌س له 2 دوو مه‌تر كه‌متر نه‌بێت و گشت ریكاره‌كانی خۆپاراستن به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بگیرێنه‌به‌ر.
پێنجه‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گشت ئه‌و ریگه پێدانانه‌ی كه پێش ئێستا دراون له لایه‌ن پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و یه‌كه كارگێڕییهكانیان و گشت داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت بۆ هاتووچۆكردن به‌و ریگه پێدانانه‌شه‌وه كه له (01:00) شه‌و تا (06:00)ی به‌یانی ده‌دران به هاووڵاتیان.