سه‌رۆك بارزانی بۆ كه‌ناڵی MBC1: جلی كوردی جلی پێشمه‌رگه‌یه، من له‌و باوه‌ڕه‌دام كه ئه‌گه‌ر ئه‌م جلانه نه‌پۆشم، شێوازێكی دیكه پیشان ده‌دات، كه له‌وانه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێشمه‌رگه هه‌بێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/04/33.jpg)
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌چاوپێكه‌وتنێكی میدیایی تایبەت لەگەڵ كه‌ناڵی “MBC1، چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به رابردوو و ئێستا و داهاتووی كوردستان ده‌خاته روو، هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێكی دیكه وه‌ك وه‌ڵامی پرسیاری كه‌ناڵه‌كه ده‌ورژێنێت.
سه‌رۆك بارزانی له دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ MBC2 رایگەیاند، جوگرافیا سته‌مێكی گه‌وره‌ی له ئێمه كردووه، دووپاتیشیكرده‌وه: كۆچی دوایی بارزانی نه‌مر به‌لای ئێمه‌وه كاره‌سات بوو، به‌ڵام نه‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی دۆزی كورد بمرێت.
له هه‌ڤپه‌یڤینه‌كه‌دا له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا جوگرافیا سته‌م و زۆرداری له كورد كردووه؟ سه‌رۆك بارزانی جه‌ختی كرده‌وه: بێگومان جوگرافیا سته‌مكارییه‌كی گه‌وره‌ی له ئێمه كردووه.
“MBC”: ئه‌وه‌ی هه‌میشه سته‌مكاری به‌رامبه‌ر ده‌كرێت، له‌وه ده‌ترسێت كه سته‌مكاری به‌رامبه‌ر خه‌ڵك بكات؟
سه‌رۆك بارزانی: ئه‌و كه‌سه‌ی سته‌مكاری به‌رامبه‌ر كراوه و خۆشی سته‌مكاری به‌رامبه‌ر خه‌ڵك ده‌كات، شایانی ئه‌وه‌یە سته‌مكاری زیاتری به‌رامبه‌ر بكرێت.
“MBC”: زۆر به‌دەگمه‌ن ده‌بینین كاك مه‌سعود جیا لە جلی كوردی جلی دیكە بپۆشێت، ئه‌مه بۆچی؟
سه‌رۆك بارزانی: جلی كوردی جلی پێشمه‌رگه‌یه، من له‌و باوه‌ڕه‌دام كه ئه‌گه‌ر ئه‌م جلانه نه‌پۆشم، شێوازێكی دیكه پیشان ده‌دات، كه له‌وانه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێشمه‌رگه هه‌بێت.
“MBC”: ژیانی كۆشك یان ژیانی شاخ، كامه‌یانت پێ په‌سه‌نده؟
سه‌رۆك بارزانی: ژیانی شاخ.
“MBC”: به‌ڵام ژیانی شاخ سه‌خته!!
سه‌رۆك بارزانی: به‌لای منه‌وه پێچه‌وانه‌یه، ژیانی شاخ به‌لای منه‌وه خۆشتره.