شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر چاکبوونەتەوە و نێردراونەتەوە ماڵەوە

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تووش بوونی چوار كه‌سی دیكه‌ی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر راگه‌یاند، كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر به‌ڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر بڵاویکردەوە شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر چاکبوونەتەوە و نێردراونەتەوە ماڵەوە. 

دەقی راگەیێندراوی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر

ڕاگەیەندراوێکی بەپەلە بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێرپێتان ڕادەگەیەنین کە (٦) نەخۆشی تووشبوو بە  ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستیان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکیان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوون و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە.

کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە ١٧ کەس.

سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

د. بژار موسی علی
وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
٣ی نیسانی ٢٠٢٠

Back to top button