وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: له‌ هه‌ردوو پارێزگای هه‌له‌بجه‌ و سلێمانی چواركه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

وەزارەتی‌ تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، چوار کەسی‌ دیکە لە سلێمانی‌ و هەڵەبجە تووشی‌ ڤایرۆسی‌ کۆرۆنا بوون و بەوەش ژمارەی توشبووان بۆ 212 کەس بەرزبووەوە.  وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، “لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، چوار تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ  COVID-19 لە سلێمانی و هەڵەبجە دەستنیشانکران، کە سێ پیاو و یەک منداڵن”.

 

ده‌قی راگه‌یێندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی

 

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، چوار تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکران کە سێ پیاو و یەک منداڵە بەم شێوەیەی خوارەوە:
سێ تووشبوو لە پارێزگای هەڵەبجە بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون.
یەک تووشبوو لە پارێزگای سلێمانی بەرکەوتەی توشبووی پێشوون.
وەزارەتی تەندروستی
3 نیسان

Back to top button