ئاگاداریەك بۆ هاولاتیانی پارێزگای هەولێر بەپەلە بگەرێنەوە ماڵەكانتان

رایگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئاگاداریەكی بڵاو كردەوە تێیدا هاتووە”ئەو هاوڵاتییانە ئاگادار دەکەینەوە، کە بەسود وەرگرتن لە ڕێگە پێدانی پارێزگای هەولێر لەکاتژمێر(1)ی شەو تاوەکو(6)ی بەرەبەیان سەفەریانکردووە و لەماڵەکانیان چوونەتە دەرەوە، هەر ئەمشەو لەدوای کاتژمێر(1)ی شەو تاوەکو (6) بەیانی بگەڕێنەوە ماڵەکانیان،

 

دەقی راگەیاندراوەكەی پارێزگای هەولێر

ئاگادارییەک لە پارێزگای هەولێرەوە
ئەو هاوڵاتییانە ئاگادار دەکەینەوە، کە بەسود وەرگرتن لە ڕێگە پێدانی پارێزگای هەولێر لەکاتژمێر(1)ی شەو تاوەکو(6)ی بەرەبەیان سەفەریانکردووە و لەماڵەکانیان چوونەتە دەرەوە، هەر ئەمشەو لەدوای کاتژمێر(1)ی شەو تاوەکو (6) بەیانی بگەڕێنەوە ماڵەکانیان، ئەم ڕێگەدانە لە بەیانی ژمارە24ی ئەمڕۆی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵوەشاوەتەوە.
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر
2020.4.3
Back to top button