كونسولی فەرەنسا راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە
خواكوڕك
لە راگەیاندراوێكدا كونسوڵخانەی فەرەنسا لە هەولێر رایگەیاند دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، هۆلاند سه‌ردانی كوردستانی عیراق ده‌كات. له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا، چاوی ده‌كه‌وێت به بارزانی و به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان, دواتر سه‌رۆك كۆمار سه‌ردانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه فه‌ره‌نسییه‌كان ده‌كات له به‌ره‌كانی جه‌نگ.
هەر لە راگەیاندراوەكە دا كۆنسولخانەی فەرەنسا دەلێت ئه‌م هاوكارییه بۆ سه‌نته‌ری ته‌ندروستی موسڵ و نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێره، هاوكات لە راگەیاندراوەكە دا هاتووە، به‌شه‌كه‌ی تری هاوكارییه‌كان بریتیین له كه‌ل و په‌ل و پێداویستی ته‌ندروستی و به‌شه خۆراك كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای فه‌ره‌نسی نوتروسیۆن 7 ئاماده كراون.
كونسوڵخانه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌هه‌ولێر له راگه‌یه‌نراوێكدارایگه‌یاند، سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا به‌شێكی دوا هاوكاری مرۆیی فه‌ره‌نسی له‌گه‌ل خۆی ده‌هێنێت كه پێكهاتووه له پێنج تۆن ده‌رمان و كەرەستەی پزیشكی كه له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه ده‌درێته رێكخراوی جیهانی ته‌ندروستی(WHO ).
شایانی باسە، فه‌ڕه‌نسا نزیكه‌ی 500 سه‌ربازی له عیراق هه‌یه، به پاڵپشتی فرۆكه جه‌نگییه‌كانی ڕافال هاوشانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌دژی چه‌كدارانی داعش ده‌جه‌نگن.