كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ: ده‌ستم به خوێندنه‌وه‌ی قورئان كردووه له ماڵه‌وه
دوای هاتنی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و وه‌ستانی سه‌رجه‌م یارییه‌كان، یاریزانه‌كانی تۆپی پێش له ماڵه‌وه ئێستا له ماوه‌ی كه‌ره‌نتینه‌دان و ناتوانن هیچ یارییه‌كی تۆپی پێ ئه‌نجام بده‌ن، بۆیه زۆرێك له یاریزانه‌كان خۆیان به شتێك سه‌رقاڵ كردووه، له نێوشیان ڕۆناڵدۆ له ئێستادا خۆی به خوێندنه‌وه‌ی په‌رتووك كردووه له نێوشیان په‌رتووكی موسڵمانان قورئان
ماڵپه‌ری News1 ئیسڕائیلی لێدوانی ڕۆناڵدۆ بڵاو كردۆته‌وه كه قسه‌ی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی له ماڵه‌وه كردووه، باسی له ماوه‌ی كه‌ره‌نتین كردووه خۆی به چی سه‌رقاڵ كردووه، ڕۆناڵدۆ له لێدوانه‌كه‌ی باسی له‌وه كردووه كه‌وا له ماڵه‌وه خۆی به خوێندنه‌وه‌ی په‌رتووك سه‌رقاڵ كردووه له‌م ماوه‌یه چه‌ندین په‌رتووكی خوێندۆته‌وه
ڕۆناڵدۆ به‌رده‌وام بوو له قسه‌كانی گوتی: ” له كاتی كه‌ره‌نتینه كه به‌ته‌نیا بوومه، له‌م ماوه‌یه زۆر كتێبم خوێندۆته‌وه، زۆریشم بیرم كردۆته‌وه، له ئێستادا ده‌ستم كردووه به خوێندنه‌وه‌ی قورئان, زۆر دڵخۆشم به گه‌ڕانه‌وه‌ی دایكم بۆ ماڵه‌وه ”
پێشتریش چه‌ند ماڵپه‌رێك نزیك له ڕۆناڵدۆ باسیان له‌وه كردبوو كاتێك رۆناڵدۆ له ڕیال مه‌درید بوو چه‌ندجارێك ده‌رباره‌ی قورئان پرسیاری له مه‌سعود ئۆزێل كردووه، گوێی بۆ گرتووه كاتێك قورئانی خوێندووه