وه‌زاره‌تی دارایی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان، لەبارەی پڕۆژەی بۆری گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان لە کۆماری ئیسلامیی ئێـرانەوە بۆ هەرێم لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان روونكردنەوەیەكی بڵاودەكاتەوە.
لە روونكردنەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری ھاتووە: سەبارەت بە راپۆرتێکی ماڵپەڕی (Iraq Oil Repot) تایبەت بە پڕۆژەی بۆری گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان لە کۆماری ئیسلامیی ئێـرانەوە بۆ هەرێم لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان، روونی دەکەینەوە کە مەبەستی ئەم پڕۆژەیە دابینکردنی پێداویستییەکانی بازاڕی سووتەمەنی هاوڵاتیانە لە بەنزین و گاز و نەوتی سپی، بەڕەچاوکردنی رێکارەکانی خۆپارێزیی لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی (کۆڤید19) و پاراستنی ژیان و سەلامەتی هاووڵاتیانە و لە پێناو بەرگرتن لە بەریەککەوتنی نێوان شۆفێر و کارمەندانی هەردوولا و پەمپ کردنی ئەو بەرھەمە نەوتیانە راستەوخۆ لە خەزانی تانکەرەکانەوە، نەوەک بۆ مەبەستی ئاڵوگۆڕکردنی نەوتی خاو”.
ئه‌وه‌شی وتووه: ئەوەی جێگەی باسیشە تا ئێستا ئەم پڕۆژەیە نەکەوتوهتە کار بەهۆی تەواونەبوونی رێکارەکانی وەرگرتنی رەزامەندی کۆتایی لایەنە پەیوەندیدارەکان”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كۆماری ئێسلامی ئێران یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به خێرایی تیایدا بڵاوبوه‌وه و به‌پێی دواین ئاماری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌و وڵاته، تا ئێستا 53 هه‌زار و 183 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش سێ هه‌زار و 294 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و 17 هه‌زار و 935 كه‌سی له نه‌خۆشیه‌كه چاكبوونه‌وه.