عهدنان زورفی: بەهیچ شێوەیەك لە پێکهێنانی حکومەت پاشەکشە ناکەم

عەدنان زورفی، رەتیدەکاتەوە دەست لە پێکهێنانی حکومەت هەڵبگرێت و رایدهگهیهنێت، ئهمڕۆ کارنامەی کابینەکەی پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەکات.
لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق، عەدنان زورفی سهرۆك وهزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومهت رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری پێکهێنانی حکومەت نابێت و ئەمڕۆش کارنامەی کابینەکەی پێشکەشی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات و داواش دەکات، کۆبوونەوەیەک بۆ دەنگدان لەسەر کابینەکەی رێكبخرێت.
زورفی، جەختی لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی کردەوە، کە شەرعیەتی لە پەرلەمانەوە وەرگرتبێت و وەڵامدەرەوەی داواکارییەکانی شەقامی عێراقی بێت، کاریش بۆ دۆزینەوەی چارەسەری دۆخی ئابووری و سەروەری یاسا و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و هاوسەنگی لە پەیوەندیییە نێودەوڵەتییەکان دەکات.
رۆژی 17 ئازاری رابردوو، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق عەدنان زورفی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسری لە پەرلەمانی عیراق بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپارد.