بێگەرد تاڵەبانی: بەڕێوەبەری گشتی ڤێتێرنەری وەزارەتی راسپارد بۆ بەدواداچوون لهبارهی مرداربوونی دەیان باڵندەی سیقورینگ لەچیایی مامەڕووت لە قەسرێ
دەیان باڵندەی سیقورینگ(قورینگ) لەچیایی مامەڕووت لە ناحیەی قەسرێ مردارەوەبوون، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاویش ڤێتێرنەری وەزارەتی راسپاردووە سبەی لەتاقیگەی ناوەندی ڤێتێرنەری توێكاریان بۆ بكەن.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری وەزارەتمان راسپاردووە بەدواداچوون و توێكاری بكەن بۆ مرداربوونی دەیان باڵندەی سیقورینگ(قورینگ) لەچیایی مامەڕووت لە ناحیەی قەسرێ.
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باسی لەوەشكردووە، سبەی شەممە2020/4/4 تیمی پزیشكی ڤێتێرنەری لە ڤێتێرنەری هەولێر بەهاوكاری قائیمقامیەتی قەزای چۆمان و ڤێتێرنەری چۆمان دەچنە شوێنەكەو دەست دەكەن بە بەدواداچوون، چەند لاشەیەك دەهێنەوە هەولێر لە تاقیگەی ناوەندی ڤێتێرنەری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو توێكاریان بۆ ئەنجام دەدەن.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بەوەشكردووە، محەمەد عەبدوڵا، لەرێكخراوی وارەمیر بۆ پاراستنی ژینگە سەردانی شوێنەكەی كردووە، دەستخۆشی لێ دەكەین و پێشمان وتوه هەماهەنگی لەگەڵ تیمی وەزارەتمان بكات بۆ بەدواداچوون لەپێناو گەیشتن بە ئەنجام.