له‌سه‌رانسه‌ری جیهان ژماره‌ی تووشبووان به‌كۆرۆنا ملیۆنێك و 100 ھه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له سه‌رانسه‌ری جیهان گیانیان له ده‌ست داوه، گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 58 هه‌شت هه‌زار كه‌س و رێكخراوی ته‌ندروستیش هۆشداری ده‌دات.
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له دوا ئاماریدا بڵاویكردۆتهوهه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری دنیا گیانیان له ده‌ست داوه، گه‌یشتووه‌ته 58 هه‌زار و 645 كه‌س.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، تا به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك ملیۆن و 118 هه‌زار و 921 كه‌س له سه‌رانسه‌ری دنیا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.